٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٨:٥٨
تورکیا دەستپێشخەری عێراق سەبارەت بە سووریا قبووڵ دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە گرنگیی چارەسەری ناکۆکییە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا لە ڕێگەی گفتوگۆوە کرد.

  هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە پێشوازی دەکات کە پێشنیاری عێراق بۆ ناوبژیگەری لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق و خوازیاری دیداری سێ قۆڵیی بەرپرسانی ئەو وڵاتانە بوو.

فیدان وتیشی: تورکیا، سووریا و عێراق وڵاتانی دراوسێن کە لە شەڕی سنوورە زەوینییەکانیان بە تایبەت لە بابەتی تیرۆریزم و قاچاخی چەک‌وچۆڵدا گلاون و هەر بۆیە پێویستە ئەو سێ وڵاتە پێکەوە کێشەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.

342/